١: پێویستە پاڵنەری توڕەبوونەکانت بزانیت: ئایا ڕەفتارێکی منداڵەکەتە یاخود کێشەیەکی چارەسەر نەکراوە بۆ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵی تورەبوونەکانت بکەیت.
٢: کات بە خۆت بدە: لە ڕۆژەکەت بە لایەنی کەمەوە کاتژمێرێک بدە بە خۆت بۆ ئەو شتانەی کە حەز دەکەیت ئەنجامیان بدەیت بۆ ئەوەی لە فشاری رۆژەکە ڕزگارت ببێت.
٣: کات لەگەڵ منداڵەکەت بەسەر ببە: ئەمە وا دەکات زیاتر لە منداڵەکەت تێ بگەیت وە زووتر دەست نیشانی ئەو ڕەفتارانەی بکەیت کە دەبێتە هۆی توڕەبوونت.
٤: ئاگاداری کاردانەوەکانت بە: منداڵان سەیری ڕەفتارەکانت دەکەن، وە لە ڕەفتارەکانتەوە شت فێردەبن بۆیە بە وریاییەوە مامەڵە بکە.
٥: کاتێک توڕەبوونەکانت لە کۆنترۆل دەرچوون، هەوڵ بدە بە زووترین کات دۆخەکە چاک بکەیتەوە.