١: وا لە منداڵ دەکات هەستی بڕوابەخۆبوونی زۆر ببێت، کاتێک هەست دەکات گوێی لێ دەگیرێت وە هەست دەکات کە قسەکانی گرینگن.
٢: پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانتان زۆر دەبێت.
٣: وادەکات دەربڕینەکانی بەهێزتر ببێت، وە زیاتر باسی هەستەکانی خۆیت بۆ بکات.
٤: ڕەفتارە نادروستەکانی کەمتر دەبێت کاتێک منداڵ گوێی لێ دەگیرێت.
٥: وا لە منداڵ دەکات فێرە گوێگرتن بێت لە کەسانی تردا.
٦: دەتوانی لە ڕێگەی گوێگرتنەوە پێویستیە ڕاستەقینەکانی منداڵەکەت بزانیت.
٧: کاتێک منداڵ گوێی لێ دەگیرێت متماتەت پێ دەکات لەوەی هەر کاتێک پێویستی پێت بێ قسەت بۆ بکات.