١: زۆر ڕاستگۆبە لەوەی کە بڵێیت نازانم، با بەیەکەوە بە دوای وەڵامەکەدا بگەڕێین.
٢: دانیپێدابنێ بە بێ ئەوەی شەرم بکەیت.
٣: بەیەکەوە بەدوای وەڵامدا بگەڕێن لە کتێبێک یاخود سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، نیشانی بدە کە چۆن زانیاری وەربگرێت وە دڵنیاببێتەوە لێی.
٤: بەدوایدابچۆ ئەگەر وەڵامەکەتان نە دۆزیەوە دوای چەند ڕۆژێک بڕۆوە بۆ لای و بەردەوام بن لە گەڕان ئەمە پەیامێکی گەورەی بۆ دەگەیەنێت لەوەی کە پرسیارەکەی گرینگ بوە لە لای تۆ.
دەستکەوتە گرینگەکە لێرەیە کاتێک منداڵەکەت دەبینێت کە دایک و باوکی هەموو شتێک نازانن، بەڵام دەزانن کە چۆن بەدوایدا بگەڕێن، ئەمە وادەکات هەمان شت لە منداڵەکەت دروست ببێ وە بە ئاسانی باوەڕ بە هەموو زانیاریەک نەکات کە گوێی لێ دەبێت هەتاوەکو خۆی بەدوداچوونی بۆ دەکات.