٧ نیشانە دەریدەخات کە منداڵەکەت دڵخۆشە

١: بە ڕوونی هەستەکانی خۆی بەرجەستە دەکات: منداڵ کاتێک دڵخۆشە هەست بە ئاسوودەیی دەکات لە دەربڕینی هەموو هەستە جیاوازەکانی وەک:

(دڵخۆشی، پەرۆشی، توڕەبوون، خەمباری).

٢: دەربڕینی ڕەفتارەکانی بە شێوەیەکی سروشتی: پێکەنین، یاری کردن بە شێوەیەکی ئازاد نیشانەی ئەوەیە کە منداڵەکەت دڵخۆشە و هەست بە ئاسوودەیی دەکات.

٣:چێژ لە یاریکردن بە تەنها دەبینێت: کاتێک منداڵ دەتوانێت بە تەنها یاری بکات بەبێ ئەوەی هەست بە نائاسودەیی بکات، ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە منداڵەکەت متمانەی بە خۆی هەیە و ئاسودەیە.

٤:بێ دوودڵی باسی هەستەکانی دەکات: هەستەکانی لەگەڵت بەش دەکات کاتێک کە دڵخۆشە یاخود خەمبارە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەزانێت هەستەکانی بە بەهان لەلات.

٥: ڕای خۆی دەردەبڕێت هەتا ئەگەر جیاوازبێت: ئەو منداڵەی ڕای خۆی دەردەبڕێت وە گفتوگۆ دەکات. ئەوا هەست بە متمانە بە خۆبوون و ڕێز دەکات، دەزانێت کە ڕای ئەو ڕێزلێگیراوە.

٦:لاسایکردنەوەی ڕەفتاری دایک و باوکی: لاسایکردنەوەی ڕەفتاری ڕۆژانەی دایک و باوکیان نیشانەی ئەوەیە کە پەیوەندیەکی سۆزداری پتەو لە نێوانیاندا بوونی هەیە و هەست بە ئاسودەیی و ئارامی دەکەن.

٧:هەستکردن بە بینراوی و بیستراوی و قەدرزانی: تێکەڵبوون لەگەڵ هەستەکانی کلیلی دڵخۆشی و هەستکردن بە ئاسوودەییانە.

Related Posts

Recent Stories