١: گوێگرتن لە لێدانی دڵی کۆرپەکەت، بیستنی لێدانی دڵی کۆرپەکەت بۆ یەکەمجار هەست دەکەیت کە دڵت لەگەڵ دڵی ئەو بەندە.
٢:هەستکردن بە گەورەبوونی سکت گەشتی دووگیانیەکەت جیاوازتر دەکات.
٣:یەکەم لێدانی منداڵەکەت، کاتێک هەست بە یەکەم لێدانی منداڵەکەت دەکەیت، وەکو ئەوە وایە پێت بڵێت من لێرەم (دایکە).
٤:گەڕان بەدوای ناوی منداڵان، هەڵبژاردنی ناوی کۆرپەکەت ساتێکی تایبەتە، ئەم ساتانە هەرگیز لە بیری دایک و باوک ناچێتەوە.
٥:ئامادەکاری و ڕازاندنەوەی ژووری منداڵەکەت وە هەڵبژاردنی ڕەنگ بۆی پەرۆشیت زیاتر دەکات بۆ بینینی منداڵەکەت.