ئایا فشاری دایکان لە کاتی دووگیانی چ کاریگەریەک لەسەر منداڵ جێ دەهێڵێت؟

فشاری دەروونی لەکاتی دووگیانیدا دەتوانێت چەندین کاریگەری لەسەر کۆرپە بە جێبهێڵێت. ئەم کاریگەریانە دەکرێ جەستەیی بن یاخود سۆزداری بن یان گەشەکردن. ئەمەش بەندە بە توندی و ماوەی فشارەکە. لێرە باس لەوە دەکەین کە چۆن فشار دەتوانێت کاریگەری لەسەر منداڵەکە دروست بکات لە کاتی دووگیانی:

١: کاریگەری هۆڕمۆنەکان: کاتێک ئافرەتی دووگیان تووشی فشار دەبێت، جەستەی هۆڕمۆنەکانی سترێس وەک ( کۆرتیزۆل، ئەدریناڵین) دەردەدات. ئاستی بەرزی کۆرتیزۆل دەتوانێت منداڵدان ببڕێت و کاریگەری لەسەر مێشکی منداڵ دروست بکات.

٢: کاریگەری لەسەر گەشەی مێشکی منداڵ: فشاری درێژخایەن یاخود توند کاریگەری لەسەر ئەو ناوچانەی مێشکی منداڵ هەیە کە پەیوەندیان هەیە بە:

١: ڕێکخستنی سۆزداری

٢: بیرەوەری

٣: ڕەفتار

ئەمەش دەتوانێت مەترسیەکانی منداڵ بۆ پرسەکانی وەک دڵەڕاوکێ، کێشەی سەرنجدان، یان کێشەی فێربوون لە داهاتوو زیاد بکات.

٣: کەمی کێشی منداڵ وە لەدایک بوونی پێشوەختە: بەرزبوونی ئاستی فشار لە دایکان مەترسی دروستبوونی لەدایک بوونی پێشوەختە و کەمی کێشی منداڵ هەیە کە دەبێتە هۆی:

١: کێشەی هەناسەدان

٢:کێشە لە خۆراکدانی منداڵ

٣: زیادبوونی مەترسی توشبوون بە هەوکردن

٤: لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگری لەش: زۆری فشار وادەکات کاریگەری لەسەر گەشەکردنی سیستەمی بەرگری کۆرپە هەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە منداڵەکە زیاتر تووشی نەخۆشیەکان دەبێت دوای لەدایک بوون.

٥: میزاج و ڕەفتار: ئەو کۆرپانەی بەرکەوتەی فشاری زۆری دایک دەبن، ئەگەری ئەوەی زیاترە کە:

١:تووڕەبن

٢:کێشەی خەوتن

٣: زیاتر هەستیارن بەرامبەر بە ژینگەکەیان

٦: تەندروستی سۆزداری و دەروونی درێژخایەن: هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پەیوەندیەک هەیە لەنێوان فشاری پێش لەدایکبوون و زیادبوونی مەترسیەکانی:

١:خەمۆکی

٢: ADHD

٣:تێکچوونی ڕەفتار لە منداڵدا

Related Posts

Recent Stories