چۆن وابکەم منداڵەکەم متمانەم پێ بکات؟

دروستکردنی متمانە لەگەڵ منداڵەکەت یەکێکە لە گرینگترین کارەکان کە دەتوانیت وەک دایک و باوکێک ئەنجامی بدەیت.هەبوونی متمانە، سەلامەتی سۆزداری وادەکات پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان تۆ و منداڵەکەتدا دروست بکات. لێرە چەند ڕێگایەکی سەرەکی دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەکەت بدەیت متمانەت پێ بکات:

١: بەڵێنەکانت جێبەجێ بکە: ئەگەر وتت لە کاتێکی دیاریکراودا لەوێ دەبیت یان شتێک دەکەین ئەوا پابەندی قسەکانت بە. هەمیشە هەوڵبدە پێشبینیکراو بیت منداڵان هەست بە سەلامەتی دەکەن کاتێک دەتوانن پێشبینی ئەوە بکەن کە تۆ چۆن ڕەفتار دەکەیت. وە کاردانەوەت چۆن دەبێت.

٢:گوێگربە بەبێ ئەوەی بڕیار بدەیت: لەکاتی قسەکردندا سەرنج بدە گرینگیەکی ڕاستەقینە بە بیرکردنەوە و هەستەکانیان بدە. دووربکەوە لە کاردانەوەی زۆر.

٣: ڕاستگۆبە: ئەگەر شتێک نازانیت دانی پێدابنێ. داننان بە هەڵەکان فێری ڕاستگۆییان دەکات و نیشانیان دەدات کە هەموو کەسێک هەڵە دەکات.

٤:ڕێزگرتن لە هەستەکانیان: هەمیشە ڕێز لە هەستەکانیان بگرە تەنانەت ئەگەر بچوکیش بوون هەمیشە بلێ تێدەگەم کە دڵ تەنگی، یاخود ئەوە بۆتۆ قوڕسە.

٥: دروستکردنی ژینگەیەکی سۆزداری سەلامەت: بابزانن کە ئاساییە هەست بە دڵتەنگی، توڕەیی، یان ترس بکەن دڵنیایان بکەرەوە کە هەمیشە دەتوانن بێنە لات، گرینگ نیە چی ڕوودەدات.

٦: سۆزداربە لەگەڵیان وە پشتیوانیان بە: باوەشکردنەوە بۆیان وە زەردەخەنەو قسەی میهرەبانانە. بابزانن کە تۆ بێ مەرج ئەوانت خۆشدەوێت نەک تەنها لەو کاتانەی کە دۆخیان باشە.

٧: پشوودرێژبە لە بەدەستهێنانی متمانە: بە ڕۆژێک ناتوانی متمانەیان بەدەست بهێنیت. بۆیە کاتێکی باشیان پێ بدە تا متمانەت پێ دەکەن.

Related Posts

Recent Stories