هێڵەکانی دووگیانی کە پێی دەگوترێت ‘linea nigra’ بە هۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان وە کشانی پێستی جەستە لە کاتی دووگیانیدا دروست دەبێت. لێرە دابەشیان دەکەینە سەر دوو جۆر:
١:هێڵی تاریک: هێلێکی تۆخ و ڕاست و ڕاستە کە لەسەر سک دەردەکەوێت، بەزۆری لە ناوچەی کۆئەندامی زاوزێ تا دەگاتە ناوەڕاستی سک بەدیاردەکەوێت.
هۆکارەکەی:
١:بە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی میلانین وە زیادبوونی ئاستی ( ئیسترۆجین و پڕوجسترۆن).
٢:گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان و خانە بەرهەمهێنەکانی ڕەنگ (میلانۆسایتەکان) هاندەدات ئەمەش وا دەکات هێڵەکە زیاتر دیار بێت.
بە زۆری لە سێ مانگی دووەمدا دەردەکەوێت. دوای لەدایکبوون کاڵ دەبێتەوە.
٢:نیشانەکانی کشانی جەستە: هێڵی سوور، وەنەوشەیی لەسەر سک، مەمک، ڕان دەردەکەوێت.
هۆکارەکانی:
١: کشانی خێرای پێست لەگەڵ گەشەکردنی سک
٢: گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان کە کاریگەری لەسەر کشانی پێست هەیە
٣: زیادبوونی کێشی لەش بە خێرایی لە کاتی دووگیانیدا
ئایا دەتوانرێت ڕێگریان لێبکرێت؟ بە تەواوەتی نەخێر، بەڵام دەتوانرێت حاڵەتەکە لە ڕێژەیەکی زۆرەوە کەم بکرێتەوە. چۆن؟
دەتوانرێت لە رێگەی بەکارهێنانی کرێمی تایبەت یاخود زەیتی تایبەت مەساج بەو شوێنانە بکرێت کە هێڵی تێدا دەردەکەوێت.