ئامادەکاری دەروونی بۆ دووگیانی بە قەد ئامادەکاری جەستەیی گرینگە.یارمەتی دایکان دەدات هەستی باوەڕبەخۆبوون و خۆڕاگریان زیاتر بکات. بۆیە لێرە کۆمەلێک خاڵ دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی دایکان بتوانن باشتر خۆیان بۆ ماوەی دووگیانی ئامادە بکەن.
١:بیر لەوە بکەرەوە کە تا چەند ئامادەی وە پرسیار لە خۆت بکە کە بۆچی دەتەوێ منداڵت ببێ. هیوا و ترسەکانت چین هەموو ئەوانە لەگەڵ خۆت باس بکە.
٢:پەیوەندیەکانت باش بکە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت, خێزانەکەت ڕاستگۆیانە باسی لایەنی سۆزداریت و فشارەکانت بکە.
٣:فشار و دڵەڕاوکێەکانت کەم بکەرەوە لە ڕێگەی یۆگا و میدیتەیشنەوە.
٤:خۆت پەروەردە بکە لە سەرچاوە بەناوبانگەکانەوە لەسەر دووگیانی و منداڵبوون بخوێنەوە.
٥:داوای پاڵپشتی تەندروستی دەروونی بکە ئەگەر پێشینەی دڵەڕاوکێ،خەمۆکی یان زەبر و زەنگت هەبوو پێش دووگیانی ئەوا لەگەڵ کەسێکی پسپۆڕی تەندروستی دەروونی قسە بکە.
٦:پەیوەندیەکانت سنوردار بکە ئەو کەسانە لە دەوروبەری خۆت بهێڵەوە کە هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت لەگەڵیان وە سود بە یەک دەگەیەنن هەروەها نابنە هۆی فشار بۆت.
٧: هەمیشە ئەوە لەگەڵ خۆت دووبارە بکەرەوە کە ئاساییە شتەکان بە گوێرەی پلانەکانت نەڕۆن بۆ ئەوەی توشی فشاری دەرونیت نەکات.
٨: هەمیشە بیری باش وە سیناریۆی باش لە مێشکت دروست بکە سەبارەت بە دووگیانی و پەروەردەکردنی منداڵ ئەمە وا دەکات هەستێکی ئاسودەترت پێ بدات.