یارمەتیدانی منداڵ دەکرێ هەم خۆش بێت هەم کاریگەر بێت . گرینگە منداڵ لە تەمەنێکی زوەوە گرینگی بە فێر بوونی وە پێناساندنی هەموو ئەو شتانەی کە لە دەورە بەری دان بدرێ. بۆ ئەوەی لە تەمەنێکی کەمەوە هەوڵی بەکارخستنی مێشکی بدا وە لە تەمەنێکی کەمەوە شتەکانی دەورووبەری خۆی بناسێتەوە . بێگوومان ئەمانە هەمووی دەبێت بە شێوەیەک بێت کە سەرنجی منداڵ ڕابکێشێت واتا پێویستە بە ڕێگای سادە وە دڵخۆشکەر هەوڵ بدڕێ منداڵان فێری شتەکانی دەورووبەر بکەین
:لێرە هەندێک لەو ڕێگایانە دەخەینە ڕوو کە بۆ فێربوونی منداڵ گرینگە
ڕۆژانە پێکەوە بخوێننەوە: هەوڵ بدەن ڕۆژانە کاتێک تەرخان بکەن بۆ خوێندنەوە وە هەڵبژاردنی کتێبی ڕەنگاو ڕەنگ وە چیرۆکی دڵخۆشکەر و بەسود کە وا لە منداڵ بکا ئارەزووی بۆ خوێندنەوە زۆر بێت وە سوود لە چیرۆکەکان وەر بگرێ
ڕۆژانە هەوڵبدە فێرە شتێک ببێ: وەک ( ڕەنگەکان، شێوەکان، میوەکان، جلوبەرگ،کەلوپەلی نێوماڵ) هەموو ئەمانە دەتوانرێ بە شێوازی دڵخۆشکەر ئەنجامبدرێ کە منداڵ هەم وەکو کات بەسەر بردنێکی خۆش سەیری دەکا هەم سودێکی باشی لێ دەبینێ
هاندانیان بۆ پرسیارکردن : ڕۆژانە هەوڵ بدە پرسیارێکیان لێ بکە بۆ ئەوەی وەڵامت بداتەوە وە هەندێک لە ڕۆژەکان پێچەوانەی بکەوە وە ئەمە بکە بە چالاکیەکی خۆشی ڕۆژانە کە منداڵ هان بدات پرسیار بکات وە لە هەمان کاتدا بیربکاتەوە
هاندانیان بۆ فێربوونی پیتەکان وە ژمارەکان وە ڕۆژانە بەبیرهێنانەوەیان ئەمە کارئاسانیان بۆ دەکا کاتێک دەچنە قوتابخانە ئاسانتر وانەکان وەربگرن
بەکارهێنانی یاریە هزریەکان بۆ ئەوەی مێشکیان چالاک بێت و باشتر بیربکەنەوە
پێدانی پاداشت بۆ هەر فێربووێکی ڕۆژانەیان وە هەوڵدانێکیان بۆ فێربوون بۆ ئەوەی بەردەوام بن .وە فێربوون لە لایان خۆشەویست بکرێ