زۆر گرینگە منداڵ ئازاد بێت لە سنورێکی تەندروست ڕەفتار بکات . ئەم ئازادیە پشتگیری لە چەندین لایەنی سەرەکی گەشەپێدان دەکات
گەشەی سۆزداری: کاتێک منداڵان ئازادن لە دەڕبڕینی خۆیان جا لە ڕێگەی یاریکردنەوە ، جوڵە ، پرسیار فێردەبن چۆن هەستەکانیان ڕێکبخەن وە متمانە بە خۆبوون دروست دەکەن
گەشەپێدانی فیکری: کاتێک منداڵ ئازادە لە تاقیکردنەوەی شتەکان وە هەڵە دەکا و هەوڵ دەدا کێشەکان چارەسەر بکا پەرە بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و داهێنان دەدات
ئازادی ڕەفتار لە شوێنە کۆمەلایەتیەکاندا: ڕێگە بە منداڵان دەدات کە فێر بن چۆن کردارەکانیان کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە هەیە و چۆن ڕێسا کۆمەڵایەتیەکان بەڕێوە ببەن
دروستبوونی هەستی بەرپرسیاریەتی: کاتێک منداڵ ئازادیەکی گونجاوی پێ دەدرێت دەست دەکەن بە خاوەنداریەتی بە تێپەڕبوونی کات هەستی بەرپرسیاریەتی لەناویان دروست دەبێ
بەڵام ئەوەی لێرە گرینگە هەبوونی هاوسەنگیە. زۆر ئازادی بە بێ هەبوونی ڕێنمایی دەتوانت ببێتە هۆی کێشەی ڕەفتاری بۆیە گرینگە کاتێک ئازادی دەدرێ بە منداڵ کۆمەڵێک ڕێنمایی لەگەڵ پێشکەش بکرێ