بۆ ئەوەی منداڵێکی تەندروست بخەیتەوە بەر لەوە پێویستە سێ مانگ بۆ شەش مانگ ژن و مێرد ئامادەکاری بکەن وە گرینگیەکی تەواو بە تەندروستی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو منداڵەکە تووشی هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبێتەوە ئەو خاڵانە چین کە پێویستە ژن و پیاو لەبەرچاوی بگرێت لە خوارەوە باسیان دەکەین:

١: هەردوو هاوژینەکە خۆراکی تەندروست بخۆن.

٢: جگەرە و کحول بوەستێنن.

٣: کێش زیادی و کەم کێشی چارەسەر بکەن.

٤:خەویان ڕێک بکەن.

٥:نەخۆشیە درێژخایەنەکانیان کۆنترۆڵ بکەن.

٦:خانمەکە فۆلیک ئەسید وەربگرێت.

٧: کەمی ئاسن و ڤیتامین D چارەسەر بکرێت.

سەرچاو: دکتۆرە کانی محەمەد…. پسپۆڕی کۆرپەلەزانی و منداڵی بلووری