منداڵەکەت تەنها لە نێوان قوتابخانە و مۆبایلدایە بۆ ئەوەی منداڵەکەت لەم کەشە بە دوور بگری ئەم چەند هەنگاوە جێبەجێ بکە :

١: دروستکردنی شتەکان بە دەستی خۆی.

٢: وێنەکێشان یاری قوری دەستکردن رێکخستنی پەزڵ.

٣: خوێندنەوە و گوێگرتن لە شتەکان، وانە نا بەڵکو چیرۆکی سوودبەخش کە بەهای ژیانی فێربکات.

٤: ئەو کارانەی دەیبەستینەوە بە ژیانی واقیعی.

٥: چاندنی گووڵ، پێدانی خواردن بە باڵندە و گیانلەبەران، یارمەتیدان لەکاتی چێشتلێنان.

٦: خولیای جەستەیی یاری تۆپی پێ، پایسکیل، ڕاکردن.

٧: شتێک کە وا بکات منداڵەکەت بیر بکاتەوە وەکو شەترەنج، پەزڵ لێگۆ وادەکات بیربکاتەوە بۆ هەر هەنگاوێک.