قۆناغی ددان دەرهاتن یەکێکە لە قۆناغە پڕ بەرپرسیاریەتیەکان و ئەزموونە تازەکان بۆ دایک و باوکان زۆرجار کۆرپەکەت بەهۆی ئازاری پووکەوە بێتاقەت دەبێت و ئاماژەی جیاوزت پێدەدات.

نیشانەکان ئەمانەن:

١: بەربوونی لیک ڕژانی لیک زیاتر لە جاران.

٢: گازگرتن لە شتەکان نیشانەیەکە بۆ خوران و ناڕەحەتی پووک.

٣: ناڕەحەتی پووک پووکەکان دەئاوسێن و سوور دەبنەوە.

٤: بەرزبوونەوەی کەمێکی پلەی گەرمی پلەی گەرمی لەش بە نزمی بەرز دەبێتەوە نەک تایەکی بەهێز.

٥: گۆڕانکاری لە ئارەزووی خواردن ڕەنگە کەمتر بخوات یان حەز بە خواردن نەکات.

٦: تێکچوونی خەو زوتر خەبەریان دەبێتەوە و خەوێکی پڕ لە ناڕەحەتیان دەبێت.

٧: بێتاقەتی و تووڕەیی زیاتر تووڕە و کێشەدار دەبێت بە تایبەت لە شەودا.