١: پاراستنی کێشێکی تەندروست و کەسی گونجاو:
قەڵەوی و کێشی زیادە: بە تایبەت دوای تەمەنی بێهیوابوون زیادبوونی کێش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەزبوونەوەی ئەگەری تووشبوون چونکە شانە چەورییەکان بڕێکی زیاتر لە هۆڕمۆنی ئیسترۆجین دەردەدەن.
٢: ئەنجامی چالاکی جەستەیی بە بەردەوامی:
وەرزش: وەرزشکردن یارمەتی پاراستنی کەسی سەلامەت دەدات و هاوسەنگی هۆڕمۆنەکان لە جەستەدا ڕادەگرێت.
٣: پەیڕەوکردنی سیستەمی خۆراکی تەندروست:
سەوزە و میوە: خواردنی بڕێکی زۆر لە سەوزە، میوە، دانەوێڵەی تەواو کە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکەن.
کەمکردنەوەی چەوری و گۆشتی سوور: خۆپاراستن لە خواردنی خێرا گۆشتی سوور و پڕۆسێسکراو هەروەها کەمکردنەوەی شەکر و خواردنە شیرنکراوەکان.
٤:کەمکردنەوە یان خۆپاراستن لە خواردنەوە کحولییەکان:
کاریگەری: خواردنەوەی کحول تەنانەت بە بڕی کەمیش پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، چونکە رێگری لە مژینی ڤیتامین دەکات و ئاستی ئیسترۆجین دەگۆرێت.
٥: دوورکەوتنەوە لە توتن و نێرگلە:
جگەرەکێشان: جگەرەکێشان و بەکارهێنانی بەرهەمەکانی توتن مەترسی گشتی بۆ سەر تەندروستی جەستە و خانەکان دروست دەکات و ئەگەری شێرپەنجەکان زیاد دەکات.
٦:شیرپێدانی سروشتی( بۆ ئەو ئافرەتانەی منداڵیان دەبێت )
سوودەکان: شیرپێدانی مەمک بۆ ماوەیەکی درێژ لایەنی کەم بۆ چەند مانگێک بۆ هەر منداڵێک یارمەتی پاراستنی خانەکانی مەمک دەدات و گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان رێکدەخات کە ئەمەش مەترسیەکە کەمتر دەکاتەوە.
٧: گرینگی پشکنینی پێشوەختە:
١: پشکنینی خۆیی: هەر مانگێک جارێک لە ماڵەوە بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی گرێ ئاوسان یان گۆرانکاری لە پێستی مەمک.
٢: پشکنینی کلینیکی: سەردانیکردنی پزیشک بۆ پشکنینی دروست بە پێی تەمەن.
٣:مامۆگرافی: ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی بە پەیی ڕێنمایی پزیشکی ( بە تایبەت بۆ ئافرەتانی سەروو تەمەنی ٤٠ ساڵ یان ئەوانەی مێژووی خێزانیان هەیە.
وەڵامێک بنووسە