بهێنە پێش چاوت لە کۆڕ و مەجلیسێکدا دانیشتویت، کتوپڕ و بێ ئاگاداری پێشوەختە کەسێک پێت دەڵێت هەستە بزانین دەنگت چۆنە گۆرانیەکمان بۆ بڵێ لەو کاتەدا چ هەستێکی ناخۆشت دەبێت؟ ئەمە ڕێک ئەو هەستەیە کە منداڵەکەت تووشی دەبێت.
چین ئەو هەڵانەی کە دەبێت لێی دوور بکەوینەوە؟
کاتێک لە ناو خزم و دۆستاندایت، بە منداڵەکەت مەڵێ هەستە سروودێک یان شعرێکمان بۆ بڵێ یان با ببیستین چەند بە باشی بە ئینگلیزی قسە دەکەیت دەی با بزانین چەندە زیرەکیت ئەوەی لەبەرت کردووە بیڵێوە.
بۆچی ئەم کارە زیانبەخشە؟
١: فشار و دڵەڕاوکێ: منداڵەکە تووشی فشارێکی دەروونی زۆر دەکەیت کە لە تەمەنی ئەو گەورەترە.
٢: ئامرازبوون: منداڵەکە وا دەزانێت ئەو تەنها بۆ ئەوە هەیە کە خەڵکی پێ سەرسام بکات، نەک وەک مرۆڤێکی سەربەخۆ.
٣: کوشتنی متمانە: ئەگەر منداڵەکەت لەو ساتەدا هەڵەیەک ئەنجام بدات، هەست بە شەرمەزارییەکی قووڵ دەکات کە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵیدا بمێنێتەوە.
وەڵامێک بنووسە