یەکەم کاتژمێر لە دوای لەدایک بوونی کۆرپەلە، شیری دایک پێی دەوترێت فڕۆ کە شیری دوای لەدایک بوونی کۆرپەلەیە، بۆ چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە و زۆر خەستە، ئەم شیرە پڕە لە پێکهاتەی کە هەموو منداڵێکی تازە لەدایک بوو پێویستی بەم شیرە دەبێت.
تا کۆرپەلە شیری زیاتر بخوات ئەوا بڕێکی زۆرتر شیر دروست دەبێت، بە شێوەی ڕۆژانە بڕێکی کەم شیر دروست دەبێت، بەڵام بە خواردنی خۆراکی تەندروست و حەسانەوەیەکی باش ئەوا لەشت برێکی زۆر کالۆری دەگۆرێت بۆ شیر.
هەوڵبدە هەتا شیرت هەبێت، هەر ئەو لایەی سنگ بەکاربهێنە بۆ شیردان بە زوویی دەست بە گۆڕینی مەکە، تا تەواو شیری تێدا نامێنێت، ئەوکات دەست بکە بە گۆرینی بۆ لەیەکی تر.
شارەزایان دەڵێن شیردان کردارێکی فێربوونە، ڕەنگە کاتێکی زۆری بووێت تا کۆرپەلە فێری مژین و خواردنی شیر دەبێت، بۆیە پێویستە ئارام بگریت لەو کاتانەدا.
لە یەکەم هەفتەدا کۆرپەلە زوو زوو هەست بە برسێتی دەکات و بەردەوام پێویستی بە خواردنی شیر دەبێت، بۆیە پێویستە زوو زوو شیری پێبدرێت بەم کردارەش بەرهەم هێنانی شیر زیاد دەکات.
وەڵامێک بنووسە