زۆرجار دایک و باوکان تەنانەت دەوروبەرکانیشمان هەوڵی شکاندنەوە یان بە گاڵتە قسەی ناشرین بەرامبەر بە منداڵە بچووکەکەیاندا بەکار دەهێنن بەڵام بێ ئاگان لەوەی کە منداڵ لە بچووکیەوە هەست بە قسەکان دەکات و لێیان تێدەگات
منداڵ لە تەمەنی ٤ مانگیەوە دەست دەکات بەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و هەستییەکانی دەردەخات بۆ نموونە بە ڕووکەش و دەنگ و جوڵەکانی هەوڵی ڕاکێشانی سەرنجی دایک و باوک و دەوروبەرەکەی دەدات
لەگەڵ گەورە بوونی وردە وردەی شکاندنەوە و شەرمەزارکردنی منداڵەکە کاریگەری لەسەر کەسایەتی دروست دەکات
ئاگاداری دەدات لەوەی کە شەرمەزرکردن و قسەی توند دەتوانێت سترێس زیاد بکات و کێشەی دەروونی بۆ زیاد ببێت
بۆیە زۆر گرینگە دایکان و باوکان هەوڵ بدەن لە دەروونی منداڵەکەیان تێبگەن ئەوکاتە باشتر دەتوانن منداڵەکەیان دوور بکەن لەو شتانەی کاریگەری لەسەر کەسایەتی هەیە.
وەڵامێک بنووسە