کاتێک دایک دەگاتە هاوارکردن و لێدان ( دڵڕەق نییە ) بەڵکو سیستەمی دەماری زیاد لە پێویست لە ژێر فشاردایە منداڵەکە ترساوە دایکەکەش لە ناوەوەو تورەیە ڕۆڵی باوک لەم بارودۆخەدا چی دەبێت؟
١: یەکەم شت کە باوک بیکات ( ڕزگارکردنی منداڵ نییە) بەڵکو ( ڕزگرکردنی دایکەکەیە ) لەو بارودۆخە بە بێ شەڕکردن بە بێ لۆمەکردنی دایک ، بە بێ دەنگ بەرز کردنەوە و هاوارکردن منداڵەکە لەو شوێنە بباتە دەرەوە و دایکەکە بە تەنها بێت.
٢: هەرگیز نابێت لای منداڵەکە لە دایک توڕە ببیت بۆ ئەوەی منداڵ هەمیشە هەست بکات کە دایک و باوک یەک تیمن نەک دژی یەک.
٣: کاتێک کە دایکەکە ئارام بۆیەوە پێویستی بە پشتیوانی و هاوسۆزی تۆیە نەک سەرزەنشت کردن.
٤: کاتێک دایکەکە دەگاتە ئەو رادەیە لە توڕەبوون واتە دایکەکە زۆر ماندووە پێویستە کەسێک پشتیوانی بکات و ئارامی بکاتەوە.
وەڵامێک بنووسە