زۆر گرینگە خانمان پێش پڕۆسەی دووگیانبوون خۆیان ئامادە بکەن لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە بۆ ئەوەی منداڵێکی تەندروست بهێننە دونیاوە

لێرە باس لەو رێگایەنە دەکەین کە پێویستە خانمان پێش دووگیانبوون ئەنجامیبدەن:

١: فۆلیک ئەسید دەست پێ بکە: بۆ ئەوەی گەشەکردنی مێشک و کۆلەکەی پشتی منداڵ بدات و مەترسی و کێشەکانیان کەم بکاتەوە.

٢: کێشت بگەیەنە دۆخی تەندروست: کێشی زۆر کاریگەری لەسەر دووگیانبوون و تەندروستی دووگیانی دەبێت.

٣: نەخۆشیەکانت کۆنترۆڵ بکە: ئەگەر نەخۆشییەکت هەیە وەک شەکرە بەرزیی پەستانی خوێن، یان توندی رژێنی ( غودە )، پێویستە پێش دووگیانبوون لای پزیشک کۆنترۆڵیان بکەیت! چونکە ڕێژەی شەکری خوێن یان هۆڕمۆنەکان ئەگەر نارێک بن، مەترسی بۆ سەر سەلامەتیی کۆرپەلەیە.

٤: خواردنی تەندروست و وەرزش: خواردنی باش و وەرزشی بەردەوام جەستەت ئامادە دەکەن و یارمەتیییت دەدەن دووگیانییەکی تەندروست ترت هەبێت.

سەرچاوە: دکتۆرە گزنگ نجم الدین منتک