بێگوومان خانمی دووگیان پێویستە لە ماوەی دووگیانیەکەیدا زۆر ئاگاداری تەندروستی دەروونی و جەستەیی خۆی بێت چونکە کاریگەری دەکاتە سەر کۆرپەلەکەی و زیان بە هەردووکیان دەگەیەنێت.

بۆیە لێرەدا باس لەو کارانە دەکەین کە نابێت خانمی دووگیان ئەنجامیان بدات:

١: سترێس کەم بکەرەوە و زۆر بیرمەکەرەوە هەوڵبدە زۆربەی کاتەکان دڵخۆشبین.

٢: دووربە لە کەم خەوی و هەروەها لەسەر پشت مەخەوە.

٣: وەرزشکردن بە بێ ڕەزامەندی دکتۆر زیانی هەیە و بەدووربە لێی.

٤: دووربە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم چونکە زیان دەگەیەنێت بە کۆرپەکەت.