هەموو ڕەتکردنەوەیەک نیشانەیەکی نا ئاسایی نییە لە هەندێک حاڵەتدا ڕەتکردنەوە ئاساییە و لە هەندێک حاڵەتی تردا نا ئاساییە لێرەدا باس لە حاڵەتە ئاسایی و نا ئاساییەکان دەکەین:

١: بە هێواشی دەخوات یاخود سەرنجی دەڕوات:

ئاساییە: کاتێک سەرنجی بۆ دەوروبەری دەچێت، هەندێک جار وای لێدەکات درەنگ بخوات.

نا ئاساییە: کاتێک ناتوانێت لە هیچ بارودۆخێک سەرنجی لەسەر خواردن بێت، تەنانەت لە شوێنێکی ئارامیشدا وە زۆر درێژە دەکێشێت نان خوادنەکەی

٢:ڕۆژێک دەخوات ڕۆژێک ناخوات:

ئاساییە: حەزی خواردنی منداڵ لە رۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر دەگۆرێت.

نا ئاساییە: چەندین ڕۆژ بەردەوام خوادن ڕەت دەکاتەوە، لەگەڵ کەمبوونی کێشی یان زۆر تووڕەبوون لە کاتی خواردن.

٣: خواردنی نوێ لە یەکەم جاردا ڕەت دەکاتەوە:

ئاساییە: پێویستی بە چەند جار پێشکەشکردنی خواردنی نوێ هەیە تا پەسەندی بکات.

نا ئاساییە: هەم خواردنێکی نوێ بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە، تەنانەت دوای ئەوەی چەندین جار پێشکەشی بکرێت.

٤: تەنها حەزی لە هەندێک خواردنی دیاریکراوە:

ئاساییە: چەند خواردنێکی دیاریکراوی زۆر پێخۆشە، بەڵام لە کاتێکی دیکەدا ئامادەی تاقیکردنەوەی خواردنی نوێش دەبێت

نا ئاساییە: تەنها ٥ خواردن یان کەمتر دەخوات و هەرگیز ئامادە نییە خواردنی نوێ تاقی بکاتەوە.