بێگوومان سزادانی منداڵ پێویستە بۆ ئەوەی منداڵ بزانێت کە باش و خراپ چییە وە بزانێت کە سنور بەزاندن دەرەنجامی خۆی هەیە بۆیە گرینگە لە پەروەردەکردنی منداڵدا سزادان هەبێت بەڵام لێرەدا باس لەو سزایانە دەکەین کە دەکرێت دایک و باوک ئەنجامی بدەن بەرامبەر بە منداڵەکیان بەڵام بێ ئاگان کە ئەم سزایانە کاریگەری خراپ لەسەریان جێدەهێڵێت:

١: قسەنەکردن لەگەڵی تاوەکو دەرسی پێبدەیت.

٢: هاوارکردن بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بکەیت.

٣: لەبەر چاوی خەڵک شکاندنەوەی.

٤: ڕاگرتنی سۆز و خۆشەویستی( من دایکی تۆ نیم، لە باوەشت ناکام، خۆشم ناوێیت )

٥: بە خراپ وەسفکردنی منداڵەکەت ( کوێرە، دەست و پێ سپی، نەفام )

٦: هەمیشە هەڵە وردەکانی بۆ ڕاست بکەیتەوە.

٧: بەکەم بینی هەستەکانی