زۆرێک لە دایکان تیبینی ئەوە دەکەن لە سەرەتای خواردن دەست پێکردندا منداڵەکەی زۆر باش نان دەخوات و خۆی شت تاقی دەکاتەوە بەڵام دوای تەمەنی دوو ساڵی ئەو ئارەزووەی سەرەتای نامێنێت ئەمەش چەن هۆکارێکی هەیە:
١: گەشەی منداڵ لە دوو ساڵی یەکەمی تەمەنیدا زۆر خێرایە لەبەر ئەمەش پێویستی بە بڕێکی زۆر کالۆرییە، دوای ٢ ساڵ پێویستی بە بڕی زۆری خواردن نامێنێت.
٢: منداڵ هەوڵ دەدات لە رێگەی ڕەتکردنەوەی خواردنەوە خۆی بسەلمێنێت و کەسایەتی خۆی پیشان بدات چونکە کۆنترۆڵی شتەکانی تری ژیانی ناکات وەکو ( کاتی خەو، جل لەبەرکردن، چالاکی ).
٣: ترس لە تاقیکردنەوەی شتی تازە بە تایبەتی خواردنی تازە ئەگەر تەنها شێوەی خواردنێک بگۆرێت ڕەتی دەکەنەوە.
٤: کەمی ماوەی تەرکیز و وردبینی منداڵ وا دەکات زۆر هیلاک ببێت لە کاتی کۆبوونەوەی سەر سفرە و خوان.
وەڵامێک بنووسە