بێگوومان کێشەی زۆری دایک و باوکان لەگەڵ منداڵەکەیاندا ئەوەیە کە لە کاتی خۆیدا ناخەوێت، ئەمەش وا دەکات دایک و باوک بێزار بکا و زیان بە تەندوستی منداڵەکەیان بگەیەنێت.

بۆیە لێرەدا ٥ هەنگاو دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە کاتی خۆیدا بخەوێت:

١: جێگیرکردنی کات: مێشکی منداڵ لە رێگەی دووبارەبوونەوە فێر دەبێت هەموو شەوێک، تەنانەت ڕۆژانی پشووش، لە هەمان کاتتدا بیبەرە ناو جێگاکەی، ئەمە کاتی بایۆلۆژی جەستەی ڕێکدەخات.

٢: ئاگاداری ژەمی ئێوارە بە: خواردنی شیرین و پڕ لە شەکر وزەی منداڵ زیاد دەکەن و خەوی دەزرێنن، هەوڵبدە ژەمی ئێوارە سووک بێت و ماددەی کافاینی وەک ( چا و کۆلا ) تێدا نەبێت.

٣: بەکارنەهێنانی شاشەکان: ڕووناکی شینی مۆبایل و تەلەفیزیۆن ڕێگری دەکات لە دەردانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین (هۆڕمۆنی خەو)، لانی کەم کاتژمێرێک پێش خەوتن هەموو شاشەکان بکوژێنەوە.

٤: ڕۆتینی پێش خەوتن: ٣٠ خولەک پێش خەوتن، چالاکیەکان هێواش بکەرەوە و یاریکردن ڕابگرە، پۆشینی جلی خەو (نەرم، ئارام) بێت شوشتنی ددانەکان و خوێندنەوەی چیرۆک، هەروەها پرسیارکردن دەربارەی ڕۆژەکەیان و کردارە، پۆزەتیڤەکان و چی فێربوون گەر بە وشەیەکیش بێت، چونکە ئەم پرسیارکردنە یارمەتی گەشەی هەستی و بیری منداڵەکە دەدات.

٥: ژینگەی ژوورەکەی: ژووری خەو دەبێت ئەم سێ مەرجەی تێدا بێت:

١: تاریکی: هاندانی مێشک بۆ دەردانی هۆڕمۆنی خەو ( میلاتۆنین )

٢: فێنکی: یارمەتیدانی جەستە بۆ چوونە ناو خەوێکی قووڵ ( باشترین پلە ١٨ بۆ ٢٢ پلەیە )

٣: بێدەنگی: ڕێگری لە خەبەربوونەوەی کتوپڕ

سەرچاوە: دکتۆرە دەشنێ ابوبکر حسێن