زۆریک لە دایکان و باوکان گڵەیی ئەوە دەکەن کە منداڵەکەیان لە تەمەنی ٢ بۆ ٣ ساڵیدا گوێڕایەڵ نییە. ئەمه قۆناغێکی سروشتییە چونکە منداڵەکەت دەیەوێت سەربەخۆیی تاقی بکاتەوە.
بۆ ئەوەی بە ئاسانی مامەڵەی لەگەڵ بکەی، ئەمه ٤ خاڵە جێبەجێ بکە:
١: بژاردەی بدەرێ نەک فەرمان:
بۆ نموونه: ( دەتهەویت جلە سوورەکە لەبەر بکەی یان شینەکە؟)
٢: هێمن بە:
هاوارکردن سەرکێشی زیاد دەکات، بەڵام ئارامی و هێمنی وادەکات منداڵەکەت زیاتر هاوکاریت بکات.
٣: یاسا بە جێگیری دابنێ:
کاتیک دەڵيیت (نەخێر)، سوور بە لەسەر قسەکەت.
٤: تیگەیشتن لە هەسته کانی:
پیی بڵی: ( دەزانم زویر بوویت چونکه دەتوویست زیاتر یاری بکە)
بیرت بیت، ئەمه قۆناغه تێدەپەڕیت، بە ئارامگرتن منداڵەکەت فێر دەبیت چۆن باشتر هەستەکانی دەبربریت.
وەڵامێک بنووسە