١: توند پێچانەوەی منداڵ:
باو: وا دەزانرێت کە قاچی منداڵ ڕاست دەکاتەوە و وا دەکات باش بخەوێت.
زیانە زانستییەکەی: توند پێچانەوە دەبێتە هۆی داخۆرانی جومگەی حەوز (Hip Dysplasia) و ڕێگری لە گەشەی سروشتی جومگەکان دەکات. هەروەها هەناسەدانی منداڵ قورس دەکات و پلەی گەرمی جەستەی زۆر بەرز دەکاتەوە.
جێگرەوە: قونداغی سەلامەت بکرێت، کە دەستەکانی جێگیر بن، بەڵام قاچ و حەوزی کراوە بن و بجوڵێن.
٢: پێدانی (هەنگوین، خورما، شەکر) بۆ خوار ساڵ:
باو: بۆ چارەسەری زەردویی، تێربوون و فێربوونی تام.
هەنگوین: بەکتریایەکی تێدایە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی و ئیفلیجی ماسولکەکان.
خورما و شەکر: فشار دەخەنە سەر گورچیلە و دەبنە هۆی تێكچوونی سیستەمی هەرس و غازاتی توند.
جێگرەوە: تا ٦ مانگی تەنها شیری دایک، و تا یەک ساڵی دوورکەوتنەوە لە هەنگوین و شەکر.
٣: ماچکردنی دەم وچاو و دەستی ساوا:
باو: بۆ ناسینەوەی خێزانەکەی و دەربڕینی خۆشەویستی.
زیانە زانستییەکەی: ڤایرۆسی (Herpes) و (RSV) لە ڕێگەی ماچەوە دەگوازرێتەوە. ئەوەی لای گەورە سادەیە، لای ساوا دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک یان سییەکان.
جێگرەوە: یاسای (ماچ مەکە) پەیڕەو بکە، بەرگری منداڵ هێشتا لاوازە و مەهێڵە کەس ماچی بکات.
وەڵامێک بنووسە