بوێری ڕەفتارە، هەموو منداڵێک دەتوانێت فێر ببێت بە چەند هەنگاوێک
بۆ ئەوەی منداڵ بتوانێت ڕەفتاری بوێرانە تاقی بکاتەوە و بەکاری بهێنێت پێویستە متمانەبەخۆبوونی بەهێز بکەیت
متمانە بە خۆبوونیش کاتێک بەهێز دەبێت کە:
١: ڕێگە بدەیت لە ماڵەوە بەرگری لە خۆی بکات.
٢: کاتێک قسە دەکات گوێی لێبگریت.
٣: ئەگەر هەڵەی کرد نەیشکێنیت.
٤: هەمیشە ڕەخنەی لێنەگریت.
دواتر کار لەسەر ڕەفتاری بوێرانە بکە وەک:
١: فێری دەربڕینی تەندروستی بکە بەرامبەر بە هەموو کەس بتوانێت بەکاری بهێنێت( من دەمەوێت، من نامەوێت، حەز دەکەم، من حەزناکەم، من ڕێگەنادەم، من ڕێگەدەدەم، من پێم خۆشە، من پێم ناخۆشە).
با منداڵەکەت بتوانێت ئەم ڕستانە بە ئاسانی دەرببڕێت وە بەکاریان بهێنێت لە ماڵەوە وەک ڕاهێنانێک بۆ کاتی گەورەبوونی یاخود ئەو کاتانەی کە ڕووبەڕووی شتێک دەبێتەوە و پێویستی بەوەیە کە بوێر بێت لە قسەکردن.
رێگە بدە منداڵەکەت لە ماڵەوە بە ئاسانی ئەم ڕستانە دەر ببڕێت و بەکاریبهێنێت و رێز لە ویست و ڕای بگرە تاوەکو هەست بەوە بکات کە مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات.
وەڵامێک بنووسە