تەندروستیی کۆئەندامی زاوزێی خانمان بەشێکی دانەبڕاوە لە تەندروستی گشتی جەستەیان، و هەر گۆڕانکارییەک لەم سیستمەدا دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ هەبوونی کێشەیەکی تەندروستی کە پێویستی بە سەرنج و چارەسەرە. یەکێک لەو دیاردە باوانەی کە زۆرێک لە خانمان لە قۆناغە جیاوازەکانی تەمەنیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، بریتییە لە (کیسی هێلکەدان).

بۆیە لێرە باس لە نیشانەکانی هەبوونی کیسی هێلکەدان دەکەین لە خانماندا:

١: هەمیشە هەست بە ماندووبوون و هەست کردن بە خەواڵووی دەکات.

٢: لە شەواندا وزەیان زیاترە و حەز بە کردنی ئیش دەکەن.

٣: نائاسایی بوونی سووڕی مانگانە ( دواکەوتن، یان کەمبوونەوەی خوێن، و یان هەر نەبوونی خوێن ).

٤: زیادبوونی کێش یان قوڕس بوونی لەش و بەزۆر ئیش کردن.

٥: لەدوای خەوتنێکی باشیش هێشتا هەست بە ماندووبوون دەکەیت.