زۆرێک لە خانمان پرسیار دەکەن ئایا ویلاشم لە خوارەوەیە؟ وە جی بکەم تا بەرزبێتەوە؟

لە ڕاستیدا ویلاش بە توندی بە دیواری منداڵدانەوە دەبەسترێتەوە و شوێنی خۆی ناگۆرێت بەڵام کاتێک منداڵدان لە مانگەکانی کۆتایی دووگیانی گەورە دەبێت، بەشی خوارەوەی منداڵدان درێژ دەبێتەوە و ویلاش وەک ئەوە دەردەکەوێت کە لە ملی منداڵدان دوورتر بووەتەوە

ئەم دیاردەیە بە کۆچی ویلاش ناسراوە بەڵام لە ڕاستیدا ویلاش خۆی ناڕوات

نزیکەی %٨٠ بۆ %٩٠ ئەو ئافرەتانەی کە لە ٢٠ هەفتەی دووگیانی یان زووتر ویلاشیان لە خوارەوەیە لە کۆتا هەفتەکانی دووگیانیدا لە ملی منداڵدان دەردەکەوێتەوە و کێشەیان نابێت بۆ منداڵبوونی سروشتی

لە یادت بێت ویلاشی نزم زۆر باوە لە کاتی سەرەتای دووگیانیدا پێویستی بە چارەسەر نییە لە زۆربەی دووگیانیەکاندا.

سەرچاوە: دکتۆرە نازەنین حاجی هەرکی