ئەم حاڵەتە لەناکاو کاتێک ڕوودەدات کە هێلکەدان بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی بڕانی هاتوچۆی خوێنی سوری بۆ هێلکەدانەکە، ئەگەر لەکاتی خۆیدا و بە زووی چارەسەر نەکرێت، زیانی گەورە بە هێلکەدان دەگەیەنێت.

گرینگترین نیشانەکانی:

١: ئازارێکی توند لە بەشی خوارەوەی سک

٢: هەستکردن بە گرژبوون و ئاوسانی سک

٣: تا و لەرزینی زۆر و دڵتێکچوون و ڕشانەوە

سەرچاوە: دکتۆرە تاڤان فاتیح