ماوەی دووگیانی ماوەیەکە کە سروشتییەن خوێن لە بارێکی خەستی زیاتر دایە بە بەراورد بە پێش دووگیانی ئەمەش لە پێناو پاراستنی دایکەکەیە لە خوێنبەربوونی کاتی دووگیانی و منداڵبوون و دوای منداڵبوون بەڵام هەندێک جار لە هەندێک کەسدا بەڕادەیەک دەبێت کە کێشە دروست دەکات بۆ خانمەکە یان کۆرپەلەکە.
کێن ئەو خانمانەی کە تووشی کێشە دەبنەوە:
١: پێشتر خوێن خەستی هەبووبێت.
٢: تەمەنی سەروو ٣٥ ساڵ بێت.
٣: کێشی خانمەکە زۆر بێت.
٤:لە ٤ حەمل زیاتری کردبێت.
٥: نەخۆشی خوێنی لەگەڵ بێت وەک ثرۆمبۆفیلیا.
٦: نەشتەرگەرییەکی بۆ کرابێت لە ماوەی دووگیانی یان دوای منداڵبوونەکانی پێشتری.
٧: زەختی سەر دووگیانی هەبێت.
٨: جوڵەی کەم بێت.
٩: بوونی ئیلتیهاباتێکی زۆر.
١٠: وشکبوونەوەی زۆر.
١١: سەفەرکردنی ماوەی درێژ.
١٢: نەشتەرگەری منداڵبوونی بۆ کرابێت.
١٣: دووگیانیەکەی دوانە یان زیاتر بێت.
سەرچاوە: دکتۆرە هدی محی الدین.
وەڵامێک بنووسە