سووڕی مانگانە پرۆسەیەکی سروشتییە لە ژیانی خانماندا و تووشبوونی هەندێک ئازار لەو ماوەیەدا تا ڕادەیەک دیاردەیەکی باوە. بەڵام جیاوازییەکی بنەڕەتی هەیە لە نێوان ئازاری ئاسایی و ئەو ئازارانەی کە نیشانەی کێشەیەکی تەندروستین بۆیە لێرە باس لە هەندێک لەو نیشانانە دەکەین کە لە کاتی سووڕی مانگانەدا ئاماژەن بە کێشەی تەندروستی:
١: ئازارەکە بەردەوام توندتر دەبێت.
٢: دەرمان دەخۆیت بەڵام ئازارەکە هێشتا بەردەوامە.
٣: لەگەڵ ئازاری سک تات هەیە.
٤: ئازاری ناوچەی حەوزت هەیە، بە بێ بوونی سووڕی مانگانە.
٥: تێبینی ئەوە دەکەیت کە خوێن ڕژانت زیاترە لە ئاسایی.
٦: بوونی دەردراوی بۆن ناخۆش، کە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی.
سەرچاوە: dr. shinabagzada
وەڵامێک بنووسە