کاتێک منداڵەکەت لە دوای تەمەنی ٦ مانگییەوە دەست بە خواردن دەکات، زۆرجار بەهۆی گۆڕانی سیستمى خۆراکییەوە تووشی قەبزی دەبێت. بەڵام پێش ئەوەى پەنا ببیتە بەر دەرمان، باشتترین و سروشتیترین چارەسەر لای هەڵوژەیە!


بۆچی هەڵوژە یەکەم بژاردەیە؟

هەڵوژە (بە تایبەت هەڵوژەی وشککراو) برێکی یەکجار زۆر ڕیشاڵی تێدایە، لەگەڵ ماددەی (سۆربیتۆڵ) کە وەک نەرمکەرەوەیەکی سروشتی زۆر بەهێز بۆ ریخۆڵەی کۆرپەکەت کاردەکات و بە خێرایی کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکات.


سیستمی پێدانی بە کۆرپە:
١. چەند دانەیەک لە هەڵوژەی وشککراو (بێ ناوک) بە باشی بشۆرەوە.
٢. لەگەڵ کەمێک ئاودا بیپێژە (بکوڵێنە) تا تەواو نەرم دەبێت.
٣. بە میکسەر یان کەوچک بە باشی بیهاره تا دەبێتە پووری (Puree) و بیدە بە کۆرپەکەت.


تێبینی: دەتوانیت کەمێک لە ئاوی ناو هەڵوژە کوڵاوەکەش (دوای ساردبوونەوەی) بدەیتێ، چونکە کاریگەرییەکی خێرای هەیە.