زۆربەی خانمان لە کاتی دووگیانیدا تووشی سەرئێشە دەبن، بەڵام شوێن و جۆری ئازارەکە گرینگە ئازاری پشتەوەی سەر و دەوری چاوەکان دەکرێت بەهۆی:

١: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە هەندێک جار نیشانەی ژەهراویبوونی دووگیانییە.

٢: گۆڕانکاری هۆڕمۆنی.

٣: سترێس ماندویەتی و کەمخەوی.

٤: کێشەی بینین و ماندووبوونی چاو.

چ کاتێک پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت؟

١: ئازارەکە توند بوو و کەم نەبۆیەوە.

٢:تەڵخبوونی بینینت هەبوو.

٣: ئاوسنی دەست، دەموچاو یان ئازاری بەشی سەرەوەی سکت هەبوو.