لە قۆناغی سەرەتایی تەمەنی منداڵدا، دایک و باوک بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروست بۆ کۆرپەکانیان. بەهۆی ئەوەی سیستەمی بەرگری، ماسولکەکان، و توانای هەناسەدانی کۆرپە هێشتا لە قۆناغی گەشەکردندان، پێویستە ڕێکارەکانی سەلامەتی بە ووردی جێبەجێ بکرێن. هەر هەڵەیەکی بچووک لە چۆنیەتی خەواندن، مامەڵەکردن، یان پاراستنی کۆرپە لە نەخۆشییە گوازراوەکان، دەکرێت ببێتە هۆی مەترسی جددی بۆ سەر تەندروستی و ژیانی منداڵەکە. لەم بابەتەدا، تیشک دەخەینە سەر کۆمەڵێک ڕێنمایی زانستی و گرنگ کە دایک و باوک دەبێت لەبەرچاویان بگرن بۆ ئەوەی کۆرپەکانیان لە مەترسییە باوەکان بپارێزن و ژینگەیەکی گەشەسەندنی ئارامیان بۆ بڕەخسێنن.
١: مەهێڵە کەس منداڵە ساواکەت ماچ بکات چونکە بەرگری لەشی منداڵی ساوا هێشتا پێنەگەشتووە و خۆی لە گەشەکردن دایە، بە ماچکردنیان ئەگەری گواستنەوەی چەندین نەخۆشی هەیە وەک: ( پەتای وەرزی، تامێسکە،…) کە ئەم نەخۆشیانە بۆ منداڵی ساوا وا دەکات ژیانی بکەوێتە مەترسییەوە.
٢: هەرگیز ( بالیف یاخود پێخەف ) لە ژێر سەری منداڵەکەت دامەنێ چونکە جێگای نەرم بۆ منداڵی ساوا هەڵەیە و دەبێتە هۆی خنکانی منداڵەکە چونکە منداڵی ساوا بەهەر هۆکارێک بەردەم هەناسەی بگیرێت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت یارمەتی خۆی بدات و دەبێتە هۆی خنکانی.
٣: هەرگیز منداڵەکەت تەنانەت بۆ یاریکردنیش مەهەژێنە بە توندی ئەگەر بە توندی منداڵەکەت بهەژێنیت ئەگەری هەیە زیان بەر مێشکی بکەوێت یان چاوەکانی لەدەست بدات چونکە منداڵی ساوا مل و ماسولکەی زۆر لاوازە وە مێشکیان تەنکە زۆر زوو زیانیان پێدەگات.
٤: هەرگیز هەبوونی ( تا ) بۆ منداڵی خوار تەمەن ٣ مانگی پشتگوێ مەخە،چونکە بەرز بوونی دەبێتە هۆی دروستبوونی بەکتریا یاخود منداڵەکە تووشی هەوکردن دەکات، بۆیە پێویستە لەم کاتانەدا پزیشکی پسپۆڕ منداڵەکە ببینێت.
٥: هەرگیز لەسەر سک منداڵی ساوا نەخەوێنیت، لە بڕی ئەوە باشترین خەو ئەوەیە کە لەسەر پشت بێت چونکە مەترسی مردنی لەناکاو ناهێڵێت.
وەڵامێک بنووسە