بۆ ئەوەی بزانیت ئەو جۆرە شیرە (قوتوو) کە بەکاری دەهێنیت لەگەڵ منداڵەکەت دەگونجێت و پێی دەکەوێت، پێویستە چاودێری ئەم ٥ نیشانە سەرەکییە بکەیت:


١: زیادبوونی کێش (گرنگترین نیشانەیە )


٢: ئارامی و خەو
پێی دەکەوێت: ئەگەر منداڵەکە دوای شیرخواردن تێر دەبێت، ئارام دەبێتەوە و بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ کاتژمێر دەخەوێت.
پێی ناکەوێت: ئەگەر بەردەوام دەگری، قاچەکانی بۆ ناو سکی کۆ دەکاتەوە، یان هەر کە شیرەکە دەخوات دەست دەکات بە گریان (ئەمە نیشانەی غازاتی زۆر یان هەستیارییە بە شیرەکە).


٣. بارودۆخی پیسایی (تەوالێت)
ئاسایی: ڕەنگی پیسایی منداڵێک کە شیری قوتوو دەخوات، عادەتەن زەردێکی تۆخ یان قاوەیی کاڵە و کەمێک خەستترە لە منداڵی شیری دایک.
کێشە: ئەگەر منداڵەکە قەبزییەکی زۆری هەبوو (پیساییەکەی وەک دەنگە نۆک ڕەق بوو) یان سکچوونی زۆر و ئاوی هەبوو، ئەوا ئەو شیرە بە گونجاو نییە بۆی.


٤. ڕشانەوەی نائاسایی
ئاسایی: زۆربەی منداڵان بڕێکی زۆر کەم شیر دوای قرقێنە دەهێننەوە ( پێی دەوترێت پەنیری ).
کێشە: ئەگەر منداڵەکە (بە هێز شیرەکە فڕێ دەداتە دەرەوە) یان هەموو ئەو بڕەی خواردوویەتی دەیهێنێتەوە، پێویستە جۆری شیرەکە بۆ بگۆڕدرێت.


٥. گۆڕانکاری پێست
ئەگەر منداڵەکە تووشی هەستیاری (حەساسیەت) یان سووربوونەوەی زۆری پێست یان لیرەی لێ هات، ڕەنگە نیشانەی ئەوە بێت کە جەستەی بە پرۆتینی ناو ئەو شیرە ڕاز نییە.


کەی پێویستە شیرەکە بگۆڕێت؟
تەنها کاتێک شیرەکە بگۆڕە کە یەکێک لەم کێشانەی سەرەوەی بە شێوەیەکی بەردەوام هەبوو.