هۆڕمۆنی ( prolactin ) کە بە هۆڕمۆنی شیری ناسراوە لە ڕووی زانستی و تەکنیکییەوە، کاتێک ئاستی ئەم هۆڕمۆنە لە خوێندا بەرز دەبێتەوە، وەک رێگرێک کار دەکات لەبەردەم هۆڕمۆنە سەرەکییەکانی پیتێنی و پڕۆسەی هێلکەدانان پەکدەخات، بەرزی ئەم هۆڕمۆنە ڕەنگە بەهۆی سترێس، هەندێک دەرمانەوە بێت، کە ئەمەش وا دەکات ڕێگری لە دووگیانی بکات.