کاتێیک منداڵ هەست بە تاوان دەکات بەهۆی تەنها یاریکردنەوە، کاریگەریەکی زۆر دروست دەکات لەسەر لایەنی دەروونی منداڵەکە لێرە باس لەو کاریگەریانە دەکەین:

١: ڕەنگە وا لە منداڵ بکات کە ( خۆشی ) دەبێت بە دەست بهێنرێت لە بڕی ئەوەی هەست بکات کە خۆی بە شێوەیەکی سروشتی شایەنی بەختەورییە.

٢: وا لە منداڵ دەکات لە تەمەنێکی کەمەوە زۆر جددی بن.

٣: هەستکردن بە تاوان لە کاتی یاریکردن ڕەنگە توانای داهێنان کەم بکاتەوە چونکە منداڵ سەرقاڵی نیگەرانییە لە بڕی ئەوەی ئازاد بێت.

٤: لەوانەیە منداڵەکە پێکەنین، خایاڵ، دڵخۆشی، بشارێتەوە بۆ ئەوەی ڕەخنەی لێ نەگیرێت.

٥: ئەو منداڵانەی لە کاتی یاریکردن هەست بە تاوان دەکەن لەوانەیە کێشەیان لەگەڵ متمانە بە خۆبوون هەبێت.

٦: لەوانەیە لە بڕی ئەوەی لە هەست و ئارەزووەکانی خۆیان تێبگەن، زۆر سەرنجیان لەسەر دڵخۆشکردنی گەورەکان بێت.