١: فێری بکە بڵێ بوەستە
فێری منداڵ بکە بە دەنگێکی ڕوون و بەهێز بڵێ: بوەستە، لێم مەدە.
زۆرجار دەنگی ڕوون و بەرز منداڵە چەوسێنەرەکە ڕادەگرێت.
٢: دوورکەوتنەوەی خێرا
فێری بکە پێویست ناکات هەموو کات ڕووبەڕوو ببێتەوە.
هەندێک جار پێویستە دووربکەوێتەوە یاخود شوێنەکە بگۆڕێت.
٣: ڕاهێنانی پێبکە لەسەر وەڵامدانەوە
ئەگەر منداڵێک لێی بدات پێی بڵێ: بەو شێوەیە یاری ناکەم، لێم مەدە، ئەم یاریەم بەدڵ نییە.
٤: یاسای بەرگری لەخۆت
ئازاری کەس مەدە، ئەگەر کەسێک لێی دایت بەرگری لەخۆت بکە و دووری بخەرەوە.
٥: متمانە بەخۆبوونی زیاد بکە
ئەو منداڵەی متمانەی بەخۆیەتی سنوور دادەنێت کە کەمتر ئازار دەدرێت.
هانی بدە بۆ دەربڕینی ڕای خۆی.
٦: فێری بکە داوای یارمەتی بکات
پێی بڵێ داواکردنی یارمەتی لاوازی نییە.
کەسێکی گەورە ئاگادار بکەرەوە کاتێک کەسێک ئازارت دەدات.
٧: هەموو کات پێی مەڵێ بێدەنگ بە
گوێی لێ بگرە، فەرامۆشکردن هەموو کات چارەسەر نییە.
ڕەنگە بە مەبەست منداڵێکی تر ئازاری بدات.
٨: فێربوونی هونەری جەنگی
ئەو منداڵانەی هونەری جەنگی دەزانن کەمتر منداڵانی تر ئازاریان دەدات.
وەڵامێک بنووسە