زۆر خانم کێشەی تێکچوونی هۆرمۆن و ناڕێکی سوڕی مانگانەیان هەیە بێ ئەوەی بزانن هۆکارە سەرەکییەکە ( بەرگری ئەنسۆلین ە)
لایەنی تەکنیکی بابەتەکە ئەوەیە کە کاتێک جەستەت ناتوانێت شەکر بە باشی بسوتێنێت، ئاستی ئەنسۆلین بەرز دەبێتەوە و ئەمەش هێلکەدانەکان ناچار دەکات هۆرمۆنی نێرینەی زیاتر دەربدەن.
ئەمە وادەکات هێلکەکانت نەگەنە قەبارەی گونجاو و تەمەنی کوالێتییان دابەزێت.
چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە ڕێگەی دەرمان و سیستمەی خۆراکی تایبەت، ڕێژەی سەرکەوتن زۆر بەرز دەکاتەوە.