١: سوودەکانی مەمکەمژە:
مەمکەمژە یارمەتیدەرە بۆ خەوتنی منداڵ بە ئاسانی، لە هەمان کاتدا لە کاتی گریان و بیانوو گرتن دایکان دەتوانن لە ڕێگەی مەمکەمژەوە منداڵەکانیان ژیر بکەنەوە و سەرقاڵیان بکەن یاخود، لە بیربردنەوەی ئازارەکانیان.
یەکێکیتر لە سوودەکانی ئەوەیە یارمەتیدەرە بۆ فێربوونی منداڵ بە ئاسانی بۆ خواردنی شیری قوتو بە مەمکە شووشەی تایبەت.
٢: زیانەکانی مەمکەمژە:
یەکێکە لە مەترسیدارترین زیانەکانی، زۆربوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی گوێ، بەتایبەتی گوێی ناوەڕاست. هەر بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن تەنها لە کاتی خەودا مەمکەمژە بدەن بە منداڵەکانیان.
٣: زیانێکی دیکەی مەمکەمژە:
تووشبوونی منداڵ بە هەوکردنی گەدە و زۆربوونی هێڵنجدان و بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی و سکچوون، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی کێشە لە کاتی دەرهێنانی دداندا.
وەڵامێک بنووسە