بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵی ئینکار گرینگترین شت ئەوەیە کە ئارامیت لە دەست نەدەیت و هەوڵ نەدەیت بە زۆر فشار و قسەی خۆت بسەپێنیت، لە بڕی ئەوە مافی هەڵبژاردنی پێبدە بۆ نموونە ( حەز دەکەیت سەرتا شیرەکەت بخۆیت یان جلی خەوەکەت لەبەر بکەیت ؟ ) ئەمە وا لە منداڵەکەت دەکات هەست بە سەربەخۆیی بکات، هەروەها هەوڵبدە زیاتر گوێی لێبگریت و تێبگەیت کە بۆچی ناڕازییە، چونکە زۆر جار ئینکاری کردن ئامرازێکە بۆ دەربڕینی هەستەکانی، وە لە کۆتاییدا هەمیشە کاتێک کارێکی باش دەکات دەستخۆشی لێ بکە بۆ ئەوەی هان بدرێت بۆ دووبارەکردنەوەی ڕەفتارە ئەرێنییەکانی.