یەکێک لە گەورەترین هەڵەکانی دایک و باوک لە پەروەردەدا. بریتییە لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە منداڵکەی خۆی دەتوانێت ئەنجامیان بدات، بەڵام ئێوە بۆی دەکەن.

هەڵەی گەورە کامەیە؟

١: مانەوەی کاریگەری نەرێنی: ئەم ڕەفتارە هەتا تەمەنێکی زۆر و گەورەبوون لە بیری منداڵدا دەمێنێتەوە.

٢: سەربەخۆنەبوون: منداڵ فێر نابێت کە پشت بە تواناکانی خۆی ببەستێت.

سنوور دانان لە هاوکاریکردن:

ڕاستە دایک و باوک پێویستە هاوکارو یارمەتیدەری منداڵەکانیان بن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە:

هەندێک دایک و باوک هەن کە هەتا منداڵەکەیان قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکات خۆیان ئەو کارە بچووکانەی بۆ دەکەن

ڕێگە نادەن منداڵەکانیان لەسەر ئەو کارانە ڕابێن و خۆیان ئەنجامی بدەن، ئەمەش وای لێدەکات هەست بە بێدەسەڵاتی بکات.

دروستکردنی کەسایەتی سەربەخۆ: کۆت و بەندی دەروونی منداڵەکانتان ببڕنەوە رێگە مەدەن منداڵەکانتان بە تەواوی هۆگر و دەستەمۆتان ببن پێویستە فێری سەربەخۆیی بکرێن و هەست بە تواناکانی خۆیان بکەن.

منداڵان کاتێک کارێک دەکەن متمانەی بەخۆبوونیان گەشە دەکات، وە کاتێک هەڵەیەک دەکەن فێری چارەسەرکردنی کێشە دەبن.