١: پێش ئەوەی منداڵەکەت بکوتیت پێویستە لە تەندروستی منداڵەکەت دڵنیا ببیتەوە لەوەی کە هیچ نەخۆشییەکی نییە.

٢: پێویستە بەر لە کوتان منداڵەکەت تێر شیر بێت یان تێر خواردن بێت، چونکە وا دەکات منداڵەکەت هێمن و لەسەرخۆ بێت وە ئازاری کەمتر بێت.

٣: لە دوای کوتانی منداڵەکەت بە لایەنی کەمەوە نیو کاتژمێر لە نەخۆشخانە بمێنەوە، تا دڵنیا ببیتەوە لەوەی کە منداڵەکەت هیچ هەستیارییەکی نییە بەرامبەر بەو کوتانە.

٤: لە دوای کوتان لەوانەیە منداڵەکەت کەمێک ناڕەحەت بێت و تایەکی سووکی هەبێت و شوێنی کوتانەکەی سوور ببێتەوە.

٥: لە حاڵەتی ئەوەی منداڵەکەت تای بەرز دەبێتەوە دەتوانیت ( شڕوبی پاڕاسیتامۆڵ یاخود قەترەی پاڕاسیتامۆڵ ) بدەیت بە منداڵەکەت تاوەکو تایەکەی نزم دەبێتەوە و ئازاری کەمتر دەبێت.

٦: نابێت بە هیچ شێوەیەک مەساج بۆ شوینی کوتانی منداڵەکەت بکەیت چونکە ئەمە وا دەکات برینەکەی زیاتر ببێت و ئازاری زیاتر بۆ دروست بکات، لە بڕی مەساج دەتوانیت پەڕۆیەکی پاک تەڕ بکەیت و لە شوینی کوتانەکە دای بنێیت بۆ ئەوەی ئەستوری شوێنەکە کەم بکاتەوە.