١: منداڵی ئاسایی: لە ( سەدا ٤٠ ی ) منداڵانی دونیا ئەم جۆرەن خەو و خواردنیان ڕێکە بە ئاسانی تێکەڵی ژینگە و جەوی نوێ دەبن زۆربەی کات دڵخۆش و دەم بە خەندەن.

٢: منداڵی سەخت: لە ( سەدا ١٠ ی ) منداڵان ئەم جۆرەن کاتی خەو و خواردنیان ڕێک نییە کاردانەوەیان توندە کە دەگرین یان بێزار دەبن بە زەحمەت بە گۆڕانکاری و چالاکی و ژینگەی نوێ ڕادێن.

٣: منداڵی درەنگ ڕاهاتوو: لە ( سەدا ١٥ی ) منداڵان بەم جۆرەن لە نێوان هەردووکیاندان واتە سەرەتا خۆیان بە دوور دەگرن دواتر بە پەی کات ڕادێن و قبوڵی بارودۆخ و گۆڕانکاریەکان دەکەن و کەمتر هەستەکانیان دەردەبڕن و مامناوەندن لە جوڵەکردن.