١: نەکێشانی جگەرە.

٢: کەمکردنەوەی کافاین: چونکە هۆکارە بۆ دەردانی کالسیۆم لە لەشدا کە ئەمەش کار دەکاتە سەر گەشەی منداڵەکە و دابەزینی کێشی. ئەو خواردنەوانەی کافاینی تێدایە وەک (چا و ساردی و قاوە و شوکولاتە)، هەمیشە هەوڵ بدە کەم بەکاریان بهێنیت، ئەگەر بەکارهێنانیشیان هەبوو با زۆر نەبن.

٣: دەرمان بەکارنەهێنیت بەبێ چاودێری پزیشکی تایبەت.

٤: زۆر ماندووبوون و ئارەقکردنەوە و وەرزش بەبێ چاودێری پزیشک ئەنجام نەدەیت.

٥: دوورکەوتنەوە لە دابەزاندنی کێش لەکاتی دووگیانیدا.

٦: خواردنی شیر و پەنێری بەبێ پەستەرە و پاکژکردنەوە: یان ئاگاداربە لە بەکارهێنانی پەنێری تەڕ (پەنێری سپی) چونکە پەستەرەی بۆ نەکراوە.

٧: دوورکەوتنەوە لە خواردنی هێلکەی بەبێ کوڵان: یاخود هەموو ئەو خۆراکانەی هێلکەی بەکاڵی تێدەکرێت وەک (مایۆنیز).

٨: نەخواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان.

٩: نەخواردنی خواردنە خێراکان (فاستفوود): چونکە ئافرەتی دووگیان دەزگای بەرگریی بێهێزە و تووشی ژەهراویبوون بە خۆراک دەبێت.

١٠: گۆشت و مریشک و ماسی بەکاڵ بەکارنەیەت: چونکە هەمووی وەکو یەک نابرژێت، هەروەها ماسی تونا و قژاڵ نابێت بەکار بێت.

١١: هەڵنەگرتنی قورسی و کێشی زیادە.