گه‌ر كێشه‌ی فره‌كیسه‌یی هێلكه‌دانت (PCOS) هه‌یه و ده‌پرسی بۆچی پزیشكه‌كه‌ت هه‌میشه داوای دابه‌زاندنی كێشت لێ ده‌كات، ئه‌وه بزانه كه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بۆ جوانی جه‌سته‌یه، به‌ڵكو كلیلی چالاككردنه‌وه‌ی هێلكه‌دانه‌كانته.
له ڕووی پزیشكییه‌وه، قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاده ده‌بێته هۆی دیارده‌یه‌ك كه پێی ده‌وترێت ( به‌رگری ئه‌نسۆلین ) ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر هۆڕمۆنه‌كانی پیتینی و ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی هێلكه‌كانت بگه‌نه قه‌باره‌ی ته‌واو بۆ پیتاندن.
كاتێك چه‌وری ناوه‌قه‌د زیاد ده‌كات، جه‌سته‌ت هۆڕمۆنی ( ئه‌ندرۆجین ) یان هۆڕمۆنی نێرینه زیاتر ده‌رده‌دات، ئه‌مه‌ش سووڕی مانگانه‌ت تێكده‌دات و دووگیانی دوا ده‌خات.
ته‌نها دابه‌زاندنی 5% بۆ 10%ی كێشی ئێستای جه‌سته‌ت، ده‌توانێت گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ناوه‌وه‌تدا دروست بكات و هۆڕمۆنه‌كانت هاوسه‌نگ بكاته‌وه. ئه‌مه واده‌كات هێلكه‌دانه‌كانت به شێوه‌یه‌كی سروشتی وه‌ڵامی چاره‌سه‌ره‌كان بده‌نه‌وه.
بۆیه، وه‌رزشێكی سووك و خواردنێكی ته‌ندروست ته‌نها ڕێژیم نییه، به‌ڵكو به‌شێكی گرنگه له ( چاره‌سه‌ری پزیشكی ).
وەڵامێک بنووسە