١: دروستبوونی زیپکەی هۆرمۆنی
کاتێک ئاستی هۆرمۆنی ئەندرۆجین (وەک تیستۆستیرۆن) بەرز دەبێتەوە، ڕژێنە چەورییەکان هان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر لە چەوری ئەم چەورییە زیادەیە لەگەڵ خانە مردووەکان تێکەڵ دەبێت و کونیلەکان دەگرێت، کە دەبێتە هۆی:
١: دروستبوونی زیپکە لە دەوروبەری چەناگە و شەویلگە.
٢: زیپکەکان زۆرجار کێم و ئازاریان هەیە و پێش سوڕی مانگانە زیاتر دەبن.
٢: وشکبوونەوە و تەنکبوونی پێست:
دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین (بە تایبەت لە تەمەنی نائومێدیدا یان دوای سوڕی مانگانە) کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر:
١: کۆلاجین و ئیلاستین: پێست نەرمی و توندییەکەی لەدەست دەدات و زووتر چرچ دەبێت.
٢: شێداری: ئیسترۆجین یارمەتی پاراستنی شێداری پێست دەدات، کاتێک کەم دەبێتەوە، پێست زۆر وشک دەبێتەوە و گەشاویی نامێنێت.
٣: پەڵەی پێست:
گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکانی ئیسترۆجین و پڕۆجێستیرۆن (بە تایبەت لە کاتی دووگیانیدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع) دەبێتە هۆی هاندانی خانەکانی ملانۆسایت بۆ بەرهەمهێنانی ڕەنگی زیادە. ئەمەش دەبێتە هۆی:
دەرکەوتنی پەڵەی قاوەیی لەسەر نێوچەوان، کوڵمەکان و سەر ڕووی لێو.
٤: دەرکەوتنی مووی زیادە:
تێکچوونی هۆرمۆنەکان و بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی نێرینە لە خانماندا دەبێتە هۆی گەشەکردنی مووی ڕەش و زبر لە شوێنە نەخوازراوەکانی وەک چەناگە و دەموچاو.
٥: هەستیاری و خوران:
هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس) کاتێک بەرز دەبێتەوە، سیستەمی بەرگری جەستە دەشێوێنێت و پێست هەستیارتر دەکات، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی وەک ئەکزیما یان سەدەفییە.

