بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی کۆمەڵگەوە لە ڕووی دەروونناسییەوە منداڵی تەندروست بەم شێوەیە!

١: کۆمەڵگە: منداڵ نابێت وەڵامی دایک و باوکی بداتەوە.

دەروونناسی: وەڵامدانەوە و ڕونکردنەوەی هەست و بیرکردنەوەکان نیشانەی دەروونێکی سەلامەتە.

٢: کۆمەڵگە: منداڵی چاک گوێڕایەڵە

دەروونناسان: گوێڕایەڵی زۆر و بەردەوام مانای ترسە نەک چاکی.

٣: کۆمەڵگە: منداڵەکەی من ١٨ مانگ بوو لە دایبیم کردەوە تەمبەڵی مەکە.

دەروونناسان: هەر منداڵەو ئامادەبوونی بۆ لەدایبی کردنەوە جیاوازە

٤: کۆمەڵگە: منداڵ لە باوەش مەکە فێرە باوەش دەبێت.

دەروونناسان: بە تایبەت لە خوار ٢ ساڵی هەر دەقەیەک باوەشی ویست پێویستە لە باوەشی بگری.

٥؛ کۆمەڵگە: جیناتە ئەم شتانە پەروەردە و شت دەور نابینێت.

دەروونناسان: جیناتە بەڵام مامەڵە و ژینگەکەی دەوری سەرەکی دەبینێت لە کەسایەتی منداڵ.

Related Posts

Recent Stories